3D Workspace
Home
Assets
Affiliate Program
Creator Program
Sign up/Log in
?
Upgrade
DCC Bridge
Anonymous1780340911
06-01 19:14
Model Name
مووزەی میوە 3d مودێل
Tags
props
animation
cartoon
Prompt
لەسەر مێزی چێشتخانەکە، لەناو سەبەتەیەکی گەورەی میوەدا، مۆزۆ و سێوۆ دوو هاوڕێی زۆر دڵسۆزی یەکتر بوون. هەمیشە پێکەوە پێدەکەنین و دڵیان بە یەکتر خۆش بوو. مۆزۆ هەمیشە دەیگوت: "سێوۆ، ئێمە تا کۆتایی پێکەوە دەمێنینەوە." شەو داهات و هەموو ماڵەکە بێدەنگ بوو. مۆزۆ خەبەری بووەوە و بینی سێوۆ لە جێگەکەی خۆی نییە! کاتێک بە دوایدا گەڕا، لە تاریکی گۆشەی سەبەتەکەدا سێبەری دوو میوەی بینی. نزیک بووەوە و گوێی لێبوو کە سێوۆ بە چرپە بە شلیکە خانمی دەگوت: "پلانەکە ئامادەیە، بەیانی پێش ئەوەی خاوەن ماڵەکە بێتە چێشتخانەکە، من و تۆ پێکەوە لەم سەبەتەیە ڕادەکەین و دەچین بۆ باخچەکە." شلیکە خانم پرسی: "ئەی هاوڕێکەت مۆزۆ؟ ئەو بەتەنیا جێدەهێڵیت؟" سێوۆ بە ساردییەوە پێکەنی و گوتی: "گرنگ نییە، با ئەو لێرە بمێنێتەوە و ڕەش ببێتەوە، من تەنها تۆم خۆشدەوێت!" مۆزۆ لە پشت تاریکییەکەوە وەستابوو، هێشتا پێستی زەرد و گەشاوە بوو بەڵام دڵی ورد ورد ببوو. فرمێسکێکی گەورە لە چاوەکانی هاتە خوارەوە. ئەو نەیدەزانی کە نزیکترین هاوڕێی، لەبەر شلیکێک، ئامادەیە هەموو هاوڕێیەتییەکەیان لەبیر بکات و خیانەتی لێبکات. بەیانی داهات، سێوۆ ئاڕاستەی چاوە
Detailed Info
Related Models
Enter invite code
Enter invite code to get credits!